روحاني : دوو جار نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەشی رێبەری باڵای وڵات کردووە.
سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کە دوو جار نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەشی رێبەری باڵای وڵات کردووە.
حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەست لەکار کێشانەوەی دەکەن، رایگەیاندووە، دەست لەکار کێشانەوەی رێی تێدەچێت، بەڵام ”بەهۆی ئەو کێشانەی ئەم دواییەوە بەهیچ شێوەیەک بیرۆکەی دەست لەکار کێشانەوەم بۆ نەهاتووە“.
حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، لە سەرەتای دەست بەکاربوونی وەک سەرکۆمار (لە مانگی 8ـی 2013)، دوو جار بە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی گوتووە، ”ئەگەر لەو باوەڕەدای کەسێکی دیکە دەتوانێ باشتر خزمەتی ئێران بکا، ئەوا من دەست لەکار دەکێشمەوە“، بەڵام خامنەیی بە توندی رەتی کردووەتەوە.
باسنيوز
