ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە هەزار و 775 کەس

 ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە هەزار و 775 کەس


ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو، گەیشتە هەزار و 775 کەس، کە یەکێکیان لە ئەوروپا بوو و ئەوانی دیکە لە کیشوەری ئاسیا بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 17-2-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 70 هەزار و 551 کەس و حاڵەتێکی لە میسر تۆمار کراوە.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 784 کەسی دیکە لە وڵاتانی سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، یابان، تایلەند، کۆریای باشوور، مالیزیا، تایوان، ئەڵمانیا، ڤێتنام، ئوسترالیا، ئەمریکا، فەرەنسا، مەکاو، بەریتانیا، کەنەدا، ئیمارات، هیندستان، ئیتاڵیا، فلیپین، رووسیا، ئیسپانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، میسر، فینلاند، نیپاڵ، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 775 کەس، کە چوار کەسیان لە فلیپین، یابان، هۆنگ کۆنگ و فەرەنسا بوون و ئەوانی دیکە لە چین تۆمار کراون.

هەر بەپێی خشتەکە، لە چین 10 هەزار و 969 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.

ئاماری راستەوخۆی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا






باسنيوز
Top