کۆریای باکوری بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری لەناکاوی تەندروستی درێژدەکاتەوە

    کۆریای باکوری بۆ روبەربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا باری لەناکاوی تەندروستی درێژدەکاتەوە
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، بۆیەکەمجار و دوای 22 رۆژ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کیم جۆنگ ئون رێبەری کۆریای باکور لە کاتی سەردانی کردنی گۆڕی کیم جون ئیل رێبەری پێشوی ئەو وڵاتەدا دەردەکەوێت.

ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەشکردوە، کیم جونگ ئون لە کۆشکی کومسۆسان سەردانی گۆڕی کیم جون ئیل رێبەری پێشوی ئەو وڵاتەی کردوە، ئەوەش یەکەمین دەرکەوتنیەتی لە دوای ئانگەکانی پەیوەست بە ساڵی نوێی ئەو وڵاتە لە 25 ی کانونی دوەمدا.



کۆریای باکوری بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری لەناکاوی تەندروستی درێژدەکاتەوە


هەرچەندە تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باکور تۆمارنەکراوە، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە دۆخی لەناکاوی تەندروستی بۆ ماوەی 30 رۆژی دیکە لە وڵاتەکەدا و لە سنورەکانی چین درێژکردەوە.

ئەمڕۆ رۆژی 16ی شوبات ساڵرۆژی مردنی رێبەری پێشوی کۆریای باکورە و حکومەتی ئەو وڵاتەش ئەمڕۆی وەکو رۆژێکی نیشتیمانی دیاریکردوە.

لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەمڕۆش لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بڵاویکردەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا 68 هەزار و 500 حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشییە تۆمارکراوە، لەگەڵ هەزار و 665 حاڵەتی گیانلەدەستدان.






خەندان
Top