روسیا: هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە رێگەی تورکیاوە چەکی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیان دەستکەتوە

روسیا: هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە رێگەی تورکیاوە چەکی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیان دەستکەتوە
ئاژانسی هەواڵی روسیا بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا هێزێکی فراوانیان کۆکردوەتەوە و بەشیک لە چەک و جلوبەرگی سەبازی رادەستی "دەستەی تەحیری شام (بەرەی نوسرەی پێشو کردوە".

ئاژانسەکە لە زاری دو سەرچاوەی سەربازی و دبلۆماسی روسیا رونیکردوەتەوە، ئەنقەرە بە هێزێک کە پێکهاتوە لە 70 دەبابە و 80 تۆپهاوێژ و 200 زرێپۆش لە ناوچەکانی ئیدلیب نیشتەجێکراون، "بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەش رادەستی ئەو گروپەچەکداریانە دەکرێت".



هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە رێگەی تورکیاوە چەکی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیان دەستکەتوە


ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە رێگەی تورکیاوە چەکی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیان دەستکەتوە کە دروستکراوی ئەمریکایە و ئەوەش جێگەی "نیگەرانییە چونکە لە کەمتر لە هەفتەیەکدا دو فڕۆکەی سوپای سوریایان تێکشکاندوە".



پێشوتریش ئەو گروپەچەکداریانە لە ژێر پەردەی تورکیادا دژی سوپای سوریا


ئەو سەرچاوەیە رونیکردوەتەوە، سەربازانی سەر بە "دەستەی تەحریر شام" و گروپەکانی دیکە لە ژێر پەردەی هێزەکانی تورکیادا دژی سوپای سوریا شەڕیان کردوە.

پارێزگای ئیدلیب جگە لە دانیشتوانەکەی، نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتی شارەکانی دیکەی سوریاشی لە خۆگرتوە، بە گوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتوەکان لە سەرەتای هێرشەکانیش لە مانگی کانونی یەکەمی 2019دا زیاتر لە 800 هەزار کەس ئاوارەبون.

مەترسی تورکیا لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزی ئیدلیب لەلایەن هێزەکانی سوریا بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە، ئەنقەرە باوەڕی وایە بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارە ژمارەیەکی زۆرتری ئاوارە رو لە تورکیا دەکەن بە تایبەت کە لە ئێستادا نزیکەی 3.7 ملیۆن ئاوارەی سوریا لە تورکیا دەژین.





خەندان
Top