پۆتین: هەتا من لە دەسەڵاتدا بم ڕێگە بە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازەکان نادەم

پۆتین: هەتا من لە دەسەڵاتدا بم ڕێگە بە هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازەکان نادەم
ڤلادمییر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، دژی ئەوە دەوەستێتەوە كە هاوڕەگەزخوازانی ڕووسیا بتوانن لە چوارچێوەی یاسادا ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، ئەو دەڵێت تا من سەرۆكی رووسیا بم، نابینن دوو هاوڕگەزخواز هاوسەرگیری بكەن.

بە بڕیاری پۆتین دەستووری رووسیا هەموار دەكرێتەوە، دەنگێك بەرز بووەتەوە كە داوا دەكەن لە دەستووری تازەدا ڕێگە بدرێت هاوڕەگەزخوازان هاوسەرگیری بكەن، چونكە پێشتر چەندین هەوڵیان داوە تا هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان بە یاسایی بكەن، بەڵام رەت كراوەتەوە.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی بڵاوی كردووەتەوە، پۆتین سەرۆكی نووسینەوەی دەستووری رووسیای بانگ كردووە و پێی گوتووە هەرگیز شتێك نەكەن رێگە بە هاوڕەگەزخوازان بدرێت هاوسەرگیری بكەن، چونكە لە رووسیا ئەوەی دەبێت هاوسەرگیری بكات، دوو رەگەزن ئەویش رەگەزی نێر و می، نەك نێر و نێر و مێ و مێ.

پۆتین گوتوویەتی، تا من سەرۆكی رووسیا بم، رێگە نادەم لە چوارچێوەی یاسادا هاوڕەگەزخوازان هاوسەرگیری بكەن.











باسنيوز


Top