هێڵی ئاسمانیی ئەتڵەسگلۆبەڵی تورکی سەرجەم گەشتەکانی هەڵدەپەسێرێت
بەرپرسانی کۆمپانیاکە بەردەست نەبوون بۆ لێدوان لەبارەی ئەو پرسە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی راگەیاندووە کە کۆمپانیاکە بڕیارێکی لەو شێوەیەی داوە.
هێڵە ئاسمانییەکە پێشتر بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکانی لە مانگی 11ی ساڵی 2019 راگرت و رایگەیاند، گواستنەوەیان بۆ فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبووڵ کێشەی دارایی بۆ دروستکردوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە فڕۆکەخانەی ئیستانبووڵ بڵاویکردوونەتەوە، گەشتێکی ئەو هێڵە ئاسمانییە لە ئیستانبووڵەوە بۆ بەغداد هەڵوەشاوەتەوە.
هێڵە ئاسمانییەکە لە ساڵی 2001 دامەزراوە، گەشتی بۆ ئەوروپا، رووسیا، کازاخستان، ئەڵمانیا و ئیمارات ئەنجامدەدا.
