نامەیەكی بۆمبڕێژكراو لە هۆڵەندا تەقیەوە

نامەیەكی بۆمبڕێژكراو لە هۆڵەندا تەقیەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نامەیەكی بۆمبڕێژكراو لە ناو بانكێكی شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا تەقیەوە.

ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لە زاری گوتەبێژی بانكی "ئەی ئێن جی"ی هۆڵەندی گواستەوە كە نامەیەكی بۆمبڕێژكراو گەیشتووەتە بانكەكە و لە ژوورەوە تەقیوەتەوە، كەسێك بەم هۆیەوە بریندار بووە.

پۆلیسی هۆڵەنداش رایگەیاند كە ئەم هەفتەیە چەند نامەیەكی تری بۆمبڕێژكراو بۆ نووسینگە جیاوازەكانی ئەمستەردام نێردراوە و هێزەكانی پۆلیس پووچەڵیان كردوونەتەوە.

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە كە بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو نامە بۆمبڕێژكراوانەی كە لەوەتەی 3ی كانوونی دووەمی رابردووەوە دەست بە ناردنیان كراوە بۆ چەندین ناونیشانی جیاواز لە شاری ئەمستەردام.










باسنيوز

Top