هەردوو باڵوێزی ڕووسیا و ئەمریكا لە توركیا هێرش دەکەنە سەر یەکتر
باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە، لە تویتەر ڤیدیۆیەكیان بڵاو كردووەتەوە و لەو ڤیدیۆیەدا ئاماژەیان بەوە داوە كە لەبارەی ئیدلیبەوە لەگەڵ هاوپەیمانەكەیانن كە توركیا.
هەروەها لە ڤیدیۆیەكەدا ئاماژەیان داوە، كە ئەمریكا لەگەڵ توركیای هاوپەیمانی هەموو هێزی خۆی بەكار دەهنێت بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ سووریا.
لە بەرامبەردا باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەنقەرە ڤیدیۆیەكی بڵاو كردووەتەوە، كە چۆن ئەمریكا چەك بە یەپەگە دەدات كە یەپەگەش بە لای توركیاوە تیرۆرستن.
لە ڤیدیۆكەی باڵیۆزخانەی رووسیادا هاتووە، كە ئەمریكا جێی متمانە نییە، ئەوەتا چۆن چەك بە یەپەگە دەدات و دوژمنی ئێوەی كردووەتە هاوپەیمانی خۆی.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە یەپەگە بەلای رووسیاشەوە هێزێكی یاسایی و ڕەوایە و تیرۆریست نییە، چونكە دەیان شەهیدی لەپێناوی خاكەكەی دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش داوە.
باسنيوز
