داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنە سەر سوپای جەزائیر رادەگەیەنێت
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنە سەر سوپای جەزائیر، راگەیاند.
رۆژی یەکشەممە 9-2-2020، سوپای جەزائیر رایگەیاند، خۆکوژێک لەناو بنکەی سەربازیی بورجی باجی موختار لە باشووری وڵاتەکە خۆی تەقاندەوە و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەست دا.
شەوی سێشەممە 11-2-2020، داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
داعش ناوی خۆکوژەکەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندوە، توندڕەوێک بە ناوی عومەر ئەنساری، بە ئۆتۆمبێلە بکۆمبڕێژکراوەکەیەوە خۆی گەیاندووەتە ناو بنکە سەربازییەکە و خۆی تەقاندووەتەوە.
باسنیوز
