مایك پۆمپێیۆ : له‌باره‌ی ئیدلب پشتیوانی له‌ توركیا ده‌كه‌ین

مایك پۆمپێیۆ : له‌باره‌ی ئیدلب پشتیوانی له‌ توركیا ده‌كه‌ین
مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپیشتی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە و رایگه‌یاند: پێویستە روسیا و ئەسەد ھێرشەکانیان رابگرن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو سەربازە تورکانەش كرد، کە بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ئەسەدەوە لە سوریا کوژران و گوتی: جەیمس جێفریم ناردووەتە تورکیا، بۆئەوەی ھەماھەنگی لەگەل بەرپرسانی تورکیا بکات و وەڵامێکی گونجاوی ھێرشەکانی رژێمی ئەسەد بدەنەوە.

پەمپێیۆ جه‌ختی كرده‌وه‌: پاڵپشتی ھاوپەیمانەکەمان لە ناتۆ دەکەین. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توركیا، كه‌ هاوپه‌یمانی ناتۆدا ئه‌ندامه‌.







K24-
Top