رۆیته‌رز: دوای کوژرانی سولەیمانی، حزبوڵای لوبنان میلیشیا عێراقییه‌كان ئاڕاسته ده‌كات
رۆیته‌رز لە راپۆرتەکەدا باسی لەوەشکردوە، "حزبوڵا به‌رده‌وامه له ئاڕاسته‌كردنی میلیشیا عێراقیهیكان، تا فه‌رمانده‌ی نوێ قودسی سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌ی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌ڵده‌گرێت".
مانگی رابردو، به‌رپرسانی حزبوڵا ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ئه‌نجامداوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، مانگی رابردو، به‌رپرسانی حزبوڵا ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ئه‌نجامداوه، ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش "له‌ژێر رۆشنایی هه‌نگاوه‌كانی ئێران" به‌ڕێوه‌چون، كه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی ناوچه‌كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
ئەو هەوڵەی حزبوڵای لوبنان لەکاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانی سێی مانگی رابردو، له هێرشێكی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکادا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی، فه‌رمانده له حزبوڵای لوبنان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له به‌یروت و تاران، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه
له‌و راپۆرته‌دا باس لەوەشکراوە، محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی، فه‌رمانده له حزبوڵای لوبنان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له به‌یروت و تاران، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه.
بەپێی راپۆرتەکە، گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق شكستیانهێناوه له دهستبهسەرداگرتنی ته‌واوی ئه‌و وڵاته، كه "ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كگرتو بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق پێكبهێندرێت".
خەندان
