ئەردۆغان پلانی داهاتووی تورکیا لە دژی رژێمی سووریا ئاشکرا دەکات
سەرکۆماری تورکیا پلانی داهاتووی وڵاتەکەی لە دژی رژێمی سووریا لە سنووری پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئاشکرا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2020، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ”هەنگاوەکانی داهاتووی تورکیا لەبارەی بارودۆخی ئیدلیب“، بخاتە روو.
رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی سێشەممە لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کۆماریی وڵاتەکەی، رایگەیاندبوو، بە توندی وەڵامی هێرشی سوپای رژێمی سووریایان داوەتەوە و ”بەوەندەش رازی نابین، لە وەڵامدانەوە بەردەوام دەبین“.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند، کە رۆژی چوارشەممە هەنگاوی داهاتوویان ئاشکرا دەکەن و رژێمی سووریاش ”دەبێ باجێکی قورس لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر سەربازەکانمان، بدات“.
