مەحمود عەباس: پلانەکەی ترەمپ وەک پەنیری سویسرییە

مەحمود عەباس: پلانەکەی ترەمپ وەک پەنیری سویسرییە
مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین پلانەکەی ترەمپ بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین بە پەنیری سویسری ناودەبات و داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، دژی پلانەکە بوەستنەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی ئیسرائیل و فەلەستین سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند: "پلانەکەی ترەمپ وەک پەنیری سویسرییە و پشکی دەوڵەتی فەڵەستین بەشێوەیەکە، کە کۆنترۆڵمان بەسەر ئاسمان و دەریا و قودسیشدا نییە".

مەحمود عەباس، گوتی: "من بەنوێنەرایەتی 13 ملیۆن فەڵەستینیەوە کە داوای ئاشتی دەکەن، ھاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی جەخت لە ھەڵوێستی فەڵەستینیەکان بکەمەوە کە پێشنیازەکەی ئیسرائیل و ئەمەریکا رەتدەکەنەوە. بە سەرۆک ترەمپ دەڵێم ئەم پلانەی کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە پشتگیری ناکرێت ئاستی ناھێنێتە ئاراوە".

گوتیشی: "پشکی دەوڵەتی فەڵەستین وەک پەنیری سویسریە. دەوڵەتێکی بۆ پێشنیاز کردوین کە کۆنترۆڵمان لەسەر ئاسمان و ئاو و قودسیش نییە. کامتان دەوڵەتێکی لەوشێوەی دەوێت؟، نازانم کێ ئەو راوێژەی داوەتە سەرۆک ترەمپ، ئەو سەرۆک ترەمپەی من دەمناسی وانەبوو".







K24
Top