گرژی و ئاڵۆزیی نێوان خۆپێشاندەرانی لوبنان و هێزە ئەمنییەکان
خۆپێشاندەران دەڵێن، حکومەت شکستیهێناوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و ناتوانێت وڵات لە قەیرانەکان رزگاربکات.
خۆپێشاندانەکانی لوبنان لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ساڵی 2019وە دەستیان پێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامییان هەیە، لە سەرەتادا خۆپێشاندانەکان جێگای سەرنج بوون بەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان بەشدارییان تێدا دەکردن؛ خۆپێشاندەران بە میوزیک و سەما خۆپێشاندانیان دژی گەندەڵی و قەیرانەکانی وڵاتەکەیان دەکرد.
