پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی لوبنان و خۆپیشاندەران رویدا
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خۆپیشانده‌رانی لوبنان له دژی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه‌یان، چونه به‌رده‌م په‌رله‌مانی لوبنان و داوایانكرد، ده‌نگ به‌كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌درێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردرابو.
خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه دیواری به‌رامبه‌ر هۆتێل لوگرای له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نه‌هار بشكێنن و بچنه ناوه‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه دیواری به‌رامبه‌ر هۆتێل "لوگرای له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نه‌هار" بشكێنن و بچنه ناوه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانیشه‌وه له‌رێگه‌ی بۆمبی فرمێسكرێژ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه و هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر و له ئێستاشدا روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزه‌ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه.
پاش دیاریكردنی حه‌سان دیاب، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی لوبنان، خۆپیشانده‌رانی لوبنان ره‌تیانكرده‌وه شه‌قامه‌كان جێبهێڵن و تا ئێستاش به رێكاری جیاواز ناره‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له شوێنه گشتیه‌كاندا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان و راوه‌دویان ده‌نێن
خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له شوێنه گشتیه‌كاندا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان و راوه‌دویان ده‌نێن، به تۆمه‌تی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی خواستی گه‌ل و به‌رده‌وامبونیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی په‌یڕویكردن له نادادی.
شه‌وی 21ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، دوای سێ مانگ له خۆپیشاندانی گه‌لی لوبنان، حه‌سان دیاب، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی له‌لایه‌ن میشیل عه‌ون-ی سه‌رۆكی لوبنان دیاریكرا، ئه‌و بڕیاره‌ی خۆپیشانده‌رانی لوبنان به ته‌واوی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
له ئێستادا لوبنان به خراپترین دۆخی ئابوری‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه له جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی نێوان ساڵانی 1975-1990ه‌وه تا ئێستا دۆخی ئابوری هاوشێوه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه
له ئێستادا لوبنان به خراپترین دۆخی ئابوری‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی نێوان ساڵانی 1975-1990ه‌وه تا ئێستا دۆخی ئابوری هاوشێوه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان-یشه‌وه، كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی وڵات، تا ئێستا به‌یروت خاوه‌نی حكومه‌تێكی كارا نیه.
خەندان
