ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا بەرزبوەوە
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌مانگی رابردوه‌وه تا ئێستا 42 هه‌زارو 638 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، 1016 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سێ هەزار و 996 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی كوشنده‌یه و کۆتایی مانگی رابردو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاوبوەوە و دواتر چەند وڵاتێکی دیکەی جیهانی گرتەوە، لە ئێستادا بوه‌ته مه‌ترسییەک لەسەر ئاستی جیهانی.
حکومەتی چین هەندێک لەو بەربەستانەی لاداوە کە بۆ کارکردن لەو وڵاتە داینابو بەمەستی رێگیریکرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جارێکی دیکە کارکردن لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە دەستیپێکردەوە.
لەپاش ئەوەی نزیکەی مانگێک دەبێت چین لە حاڵەتی نائاسایدایە، دوێنێ دوشەممە لەسەرتاسەری چین جارێکی دیکە هاوڵاتیان گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و کارگەو کۆمپانیاکان جارێکی دیکە کەوتنەوە کار.
باس‌نیوز
