رووسیا و تورکیا کۆبوونەوەیەک لەبارەی بارودۆخی ئیدلیب ساز دەکەن

 رووسیا و تورکیا کۆبوونەوەیەک لەبارەی بارودۆخی ئیدلیب ساز دەکەن


شاندێکی رووسی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەبارەی بارودۆخی شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، سەردانی ئەنقەرە دەکات

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10-2-2020، شاندی هەردوو وڵات لە ئەنقەرە کۆ ببنەوە.

شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتیی سادات ئۆناڵی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، بەرگریی و دەزگای هەواڵگری، لەگەڵ سێرگی فێرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەلێکسەر لاڤرەنتیڤ، ێردەی تایبەتیی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا، کۆ دەبێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، شاندی تورکیا و رووسیا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی ئیدلیب دەکەن.




باسنیوزو
Top