روسیا: ئامادەین دانوستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی بکەین
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی رۆسیسكایا غازیتا-ی روسی کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاوکرایەوە رایگەیاند، ئەمریکا هەمیشە باس لە پێویستی بەشداریکردنی چین لەدانوستانەکانی تایبەت بە موشوکی مەودا کورت و ناوەندی و درێژ دەکات، بەڵام چین هەمیشە بەشدارینەکردنی وڵاتەکەی لەو دانوستانانە رەتدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی دامەزراوەی هێزە ئەتۆمییەکەی بەتەواوتەتی جیاوازە لەهێزە ئەتۆمییەکانی روسیا و ئەمریکا.
روسیا ئامادەیە بەشداری لەدانوستانی فرەلایەن بکات، بۆ ئەوەی چین رازیبکات کە هەڵوێشتی خۆی بگۆڕێت
ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا ئامادەیە بەشداری لەدانوستانی فرەلایەن بکات، بۆ ئەوەی چین رازیبکات کە هەڵوێشتی خۆی بگۆڕێت.
هەر دانوستانێک کە لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە بکرێت، روسیا ئامادەیە بەشداری تێدابکات
لاڤرۆڤ باسی لەوەشکرد، هەر دانوستانێک کە لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە بکرێت، روسیا ئامادەیە بەشداری تێدابکات بەمەرجێک ئەو گفتوگۆکە فرە لایەن بێت و بە بەشداری هەمو ئەو وڵاتانە بێت کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین.
هەریەک لە بریتانیا و فرەنسا دو هێزی فەرمی جیهانن کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین، هەروەەها هیند و پاکستانیش چەکی ئەتۆمیان هەیە
ئەوەشی خستەڕو، "هەریەک لە بریتانیا و فرەنسا دو هێزی فەرمی جیهانن کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین، هەروەەها هیند و پاکستانیش چەکی ئەتۆمیان هەیە، بەشداریان لەهیچ رێککەوتننامەیەکدا نەکردوە، کە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی بەستراوە، جگە لەمانە دو دەوڵەتی دیکەش هەن کە چەکی ئەتۆمیان هەیە".
خەندان
