تورکیا هێزی زیاتر بە تانک و زرێپۆشەوە دەنێرێتە ئیدلیب
تورکیا هێزی زیاتر بە تانک و زرێپۆشەوە، دەنێرێتە گوندەوارەکانی شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، هێزە نوێیەکەی تورکیا بە تانک، زرێپۆش و ئەمبوڵانسەوە رۆژی یەکشەممە 9-2-2020 نێردراوەتە خاڵەکانی چاودێریی سوپای تورکیا لە گوندەوارەکانی ئیدلیب.
سوپای تورکیا بە بیانووی هاوکاریکردنی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، 12 خاڵی چاودێریی سەربازی لە گوندەارەکانی ئیدلیب، جێگیر کردووە.
هەرچەندە رژێمی سووریا بەردەوام داوا لە تورکیا دەکات خاکی وڵاتەکەی چۆڵ بکا، بەڵام بەرپرسانی باڵای تورکیا بەردەوام رەتی دەکەنەوە بکشێنەوە و بوونی هێزەکانیشیان لەناو خاکی سووریا بۆ ”پاراستنی سنوورەکانی تورکیا“، دەگەڕێننەوە.
باسنیوزو
