لە ئەڵمانیا بەهۆی زریانەوە نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتانە دەکاتە 8%ـی کۆی ئەو گەشتانەی لە رۆژێکدا لە فڕۆکەخانەکەوە دەکرێن.
بە گوتەی گوتەبێژی فڕۆکەخانەکە، رۆژانە نزیکەی هەزار و 200 گەشتی هاتن و چوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فرانکفۆرت دەکرێن کە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا.
زۆربەی ئەو گەشتانەی هەڵوەشێنراونەتەوە کەوتوونەتە دواینیوڕۆی رۆژی یەکشەممە و بڕیارە لەکاتێکی دیکەدا گەشتەکان بکرێنەوە.
