جاکی چان بڕی 143 هەزار دۆلار بە هەر کەسێک دەدات دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکات

 جاکی چان بڕی 143 هەزار دۆلار بە هەر کەسێک دەدات دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکات
هونەرمەندی بەناوبانگی چینی، بەڵێنی پێدانی ملیۆنێک یوان کە بەرامبەرە بە 143 هەزار دۆلار دەدات بۆ هەر کەسێک کە دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکات.

جاکی چان، لە ڕێگەی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنییەوە رای گەیاندووە کە مەبەستی لەم خەڵاتە، خێراترکردنی هەوڵەکانە بۆ دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کاتێکدا پێشتریش هەر خۆی بڕە پارەیەکی بۆ دابینکردنی جلوبەرگی خۆپارێزی و دەمامکی پزیشکی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش کردووە.

جاکی چان دەڵێت: “نامەوێت شەقامەکان بە چۆڵی ببینم، ناشمهەوێت هیچ کەسێک بە دڵتەنگی ببینم، دەبێت چێژ لە ژیان وەربگرن”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا بە فەرمی دژە ڤایرۆسێکی تەواو بۆ کۆتاییهێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕانەگەیەندراوە، هەرچەندە بەرپرسانی تەندروستیی چین باس لە بەکارهێنانی هەندێک چارەسەری کاریگەر لە دژی کۆرۆنا دەکەن.

تاوەکوو ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا 37 هەزار و 585 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لەم ژمارەیەش، 814 کەس گیانیان لەدەست داوە و 2 هەزار و 815 کەسیش چاک بوونەتەوە.



باسنیوز
Top