خامنەیی: بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاشکرا تەماعکاریەکانیان ئەنجامدەدەن

خامنەیی: بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاشکرا تەماعکاریەکانیان ئەنجامدەدەن
رێبەری ئێران رایگەیاند، پێویستە وڵاتەکەی لە هەمو رویەکەوە کەموکورتیەکانی خۆی نەهێڵێت، بەتایبەت لەڕوی سەربازییەوە، مەبەست لەم کارە هەڕەشەکردن نابێت بۆ سەر کەس، بەڵکو بونی هێزێکی سەربازی بەهێز وادەکات کە دوژمن نەوێرێت جەنگ لەگەڵ ئێراندا هەڵگیرسێنێت.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "ئەگەر سەرۆکەکانی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کارەکانیان بەشێوەیەکی نهێنی ئەنجامدەدا، ئەوا لەئێستادا گەندەڵیەکانیان، زیادەڕۆییەکانیان، ویستیان بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ و ئاژاوەگێریان و تەماعکارێکانیان لە سامانی وڵاتانی بەشێوەی ئاشکرا دەکەن".

ئەو رێگایانەی کە دوژمنانی شەیتان دەیگرنەبەر رێگەیەکی مایەپوچە و بە ویستی خوا هەرگیز سەرکەوتو نابێت


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێگایانەی کە دوژمنانی شەیتان دەیگرنەبەر رێگەیەکی مایەپوچە و بە ویستی خوا هەرگیز سەرکەوتو نابێت.

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران قوڵتربوەوە، پاش وەڵامدانەوەكانی ئێران و موشەكبارانكردنی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق بەرپرسانی هەردولا بە شێوەیەكی بەردەوام دژ بە سیاسەتەكانی یەكدی لێدوان دەدەن.

پێویستە ئێران لە هەمو رویەکەوە کەموکورتیەکانی نەهێڵێت خۆی، بەتایبەت لەڕوی سەربازییەوە


خامنەیی باسی لەوەشکرد، "پێویستە ئێران لە هەمو رویەکەوە کەموکورتیەکانی نەهێڵێت خۆی، بەتایبەت لەڕوی سەربازییەوە، مەبەست لەم کارە هەڕەشەکردن نابێت بۆ سەر کەس، بەڵکو بونی هێزێکی سەربازی بەهێز وادەکات کە دوژمن نەوێرێت جەنگ لەگەڵ ئێراندا هەڵگیرسێنێت و هەڕەشەکانی کۆتایی پێبهێنێت".

دوێنێش خامنەیی پێشوازیکرد لە فەرماندە و بەرپرسانی هێزی ئاسمانی ئێران و رایگەیاند، سەرەڕای هەمو ئەو سزایانەی کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە سەر ئێراندا سەپاندویەتی، لەئێستادا وڵاتەکەی خاوەنی هێزێکی ئاسمانی بەهێزە.

رونیشیکردەوە، "ئێران بە بەهێزی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی سنورێک بۆ هەڕەشەکانی دوژمن دادەنێت".






باسنیوز
Top