ئەفغاستان؛ لەهێرشێکدا دو سەربازی ئەمریکی کوژران و شەشی دیکەش برینداربون

ئەفغاستان؛ لەهێرشێکدا دو سەربازی ئەمریکی کوژران و شەشی دیکەش برینداربون
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردو هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر هێزەکانیان لە ئەفغانستان و بەهۆیەوە دو سەربازی ئەمریکی کوژراون و شەشی دیکەش برینداربون.

کۆلۆنێڵ سۆنی، وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "هێرشێکی چەکداری لەلایەن کەسێکەوە کە پۆشاکی هێزەکانی ئەفغانستانی پۆشیبو کراوەتە سەر هێزەکانیان، لە هەرێمی نەنکرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چەکدارەوە دەستڕێژی گوللـەی کردوە و توانیویەتی دو سەربازی هێزەکانیان بکوژێت و شەشی دیکەش برینداربکات.

هێرشەکە لەکاتی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکادابوە، لەپاش ئەوەی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئەفغانستاندا گەڕاونەتەوە


وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان باسی لەوەشکردوە، "هێرشەکە لەکاتی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکادابوە، لەپاش ئەوەی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئەفغانستاندا گەڕاونەتەوە، کە بۆ لەناوبردنی لەیاسا دەرچوەکان ئەنجامیاندابو".

لەئێستادا هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین لەبارەی ئەو هێرشە نامۆیەوە


رونیشیکردەوە، "لەئێستادا هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین لەبارەی ئەو هێرشە نامۆیەوە".

شەوی رابردوش بەرپرسانی سەربازی ئەفغانستان رایانگەیاند، "هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان کەوتنە بەر هێرشی چەکداری لەرۆژهەڵاتی ئەفغانستان".

نزیکەی شەش مانگە و لەدوای وەستانی دانوستانی ئاشتی لەنێوان تاڵیبان و واشنتن بەشێوەیەکی بەردەوام هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزەکانی ئەفغانستان و ئەمریکا دەکرێت لەناو ئەفغانستاندا، کە زۆرینەیان لەلایەن رێکخراوی چەکداری تاڵیبان و گروپە چەکدارییەکانی لایەنگریانەوە ئەنجامدەدرێن.





خەندان
Top