ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی تایلاند گەیشتە 27 کەس
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، سه‌ربازێكی تایلاندی له‌شاری كۆرات له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ته‌قه‌ی له مۆڵێكی كڕینی شتومه‌ك كردوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه 27 كه‌س كوژران.
ئاژانسی مێره‌ری بریتانی بڵاویكردهوهوه، سه‌ربازێكی تایلاندی له‌شاری كۆرات له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ته‌قه‌ی له مۆڵێكی كڕینی شتومه‌ك كردوه و به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا بەهۆی ئەو هێرشەوە 27 کەس کوژراون.
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌كاتی ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵك، بكوژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ وێنه‌ی ڤیدیۆیی كرده‌ی كوشتنه‌كه‌ی بڵاوكردوەتهوه و گاڵته‌ی به قوربانییه‌كان و پۆلیسیش كردوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، بكوژه‌كه سه‌ره‌تا فه‌رمانده‌كه‌ی خۆی و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كوشتوه و دواتر هاتوه بۆ تێرمیناڵی 21 له‌ناوه‌ندی شاری كۆرات و ده‌ستی به‌ته‌قه‌كردن له‌خه‌ڵك كردوه.
هاوكات، له‌ناو مۆڵهكهدا، بكوژه‌كه، خه‌ڵكی به بارمته‌گرتوه له‌نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌كه و له‌ئێستاشدا پۆلیس سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ هێرشكردنه سه‌ری و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
خەندان
