ئێران رووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته‌وه
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.
سه‌جاد بۆنابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كارگێڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له رێی تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11:44) به كاتی تاران، كۆماری ئیسلامی ئێران رووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بووه‌ته‌وه.
نووسیویه‌تی: به‌و هۆیه‌وه، كێشه له گه‌یاندنی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی ماڵان درووست بوو. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی مۆبایل بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ئاسته‌نگ له په‌یوه‌ندییه‌كانیان درووست بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به هه‌وڵی تیمه شاره‌زاكانی ئێران و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه توانراوه زاڵ‌بن به‌سه‌ر گرفته‌كاندا.
