لە شاری وهانی چین بەزۆر تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکانیان دەهێننە دەرەوە
پێگەی (دهیلی مهیل)ی بهریتانی گرته ڤیدۆییەکی بڵاو کردووەتەوە کە شاری وۆهانی بڵاوكردهوه كه تیایدا تیمە تەندروستییەکانی شاری وهانی چین ماڵ بە ماڵ بە پشکنین بۆ هاووڵاتییان دەکەن و ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەزۆر لە ماڵەکانیان دەیانهێننە دەرەوە و بەرەو نەخۆشخانەکانیان دەبەن.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 34 هەزار و 954 کەس و تا ئێستا 725 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، کە سەرەتا لە شاری وهان سەری هەڵدا و ئەو پزیشکە چینییەی کە ڤایرۆسەکەی دۆزییەوە، بەهۆی تووشبوونی بەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستدا.
باسنيوز
