نەتەوە یەکگرتووەکان: 27 هەزار تیرۆریست لە عێراق و سووریا هەن
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆڤ، سەرۆکی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی راگەیاندووە، پێویستە هەمووان ئامادە و هۆشیاربن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆڤ ئاماژەی بە هەوڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەرهەڵدانەوە کردووە و رایگەیاندووە، شانە نووستووەکانی داعش هەوڵی داڕشتنی ستراتیژیەتێکی نوێ دەدەن لە ناوچە پڕ لە کێشەکان.
سەرۆکی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە ئێستا 20- 27 هەزار چەکداری تیرۆریست، لەژێر ناوی چەندین گرووپی جیاوازەوە، لە عێراق و سووریا هەن.
باسنيوز
