دیموكراتەكان گرێبەستی سەدەی ترەمپیان رەت كردەوە

 دیموكراتەكان گرێبەستی سەدەی ترەمپیان رەت كردەوە


١٠٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە سەر بە پارتی دیموركراتی ئەمریكان، لە نامەیەكدا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، گرێبەستی سەدەی ترەمپیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین رەت كردەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كە ئەو١٠٠ ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەی ئەمریكا، لە نامەكەدا پێیانوایە ئەو پلانە كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین زیاتر قووڵ دەكاتەوە و دەرگاش دەكاتەوە بۆ زیاتر تۆخبوونەوەی شەڕی نێوان ئەو لایەنانە.

هەروەها لە نامەكەدا بە ترەمپ دەڵێن، ئەو پلانی سەد ساڵە بە هیچ شێوەیەك نابێتە هۆی ئەوەی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنێتەوە.

ئەوان باس لەوە دەكەن، كە ئەم پلانەی ترامپ پێیانی گوتووە، ئاخۆ ترەمپ بە جیدی دەیەوێت كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چارەسەر بكات؟ چونكە ئەگەر بیەوێت، ئەو پلانە بووەتە جێی پرسیاری زۆرێك لە سیاسی و ئەندامانی كۆنگرێس.

ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩ لە پرۆژەیاسایەكدا كە باسی لە چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەكرد، دیموكراتەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگیان بە پڕۆژەكە دا، بەڵام تا ئێستا لەناو كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكە نەخراوەتە دەنگدانەوە.












باسنيوز
Top