ترەمپ دەست بە هەڵمەتی دەرکردنی دیموکراتەکان دەکات

 ترەمپ دەست بە هەڵمەتی دەرکردنی دیموکراتەکان دەکات
سەرۆکی ئەمریکا دەست بە هەڵمەتی سزادانی نەیارەکانی، کە ئەندامی پارتی دیموکراتی وڵاتەکەن، دەکات.

هەڵمەتەکە دوای شکستهێنانی هەوڵێکی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ لەسەر کار لادانی

دۆناڵد ترەمپ لە سەرۆکایەتیی وڵات، دەستی پێکردووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەینی 7-2-2020، گۆردن سۆنلاند، باڵوێزی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا، لەکارەکەی دوور خستووەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران شاهێدی لە دژی ئەو داوە.

هەر بە هەمان هۆکاری، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دەرکردنی کۆڵۆنێڵ ئەلێکسەندەر فیندمان، گەورە پسپۆڕی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، داوە.

رۆژی چوارشەممە 5-2-2020 کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات، ساز کرد و تێیدا، بە دەنگی 52 ئەندامی کۆنگریس بەرامبەر 48 ئەندام، دۆناڵد ترەمپ بەبێ تاوان ناسێندرا و تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی لەسەر هەڵگیرا.



باسنيوز
Top