توركیا تانك و تۆپهاوێژ ره‌وانه‌ی خاڵه‌كانی چاودێریی له ئیدلیب ده‌كات
میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك تانك و تۆپهاوێژی بۆ خاڵه‌كانی چاودێریی سه‌ربازانی تورك له ئیدلب ره‌وانه كردوە، کاروانه سه‌ربازییه‌كه له یه‌كه جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه كرابو، دوای تێپه‌ڕین به هه‌ردو شارۆچكه‌ی هاسسا و كركهان له هاتای، گه‌یشتنه رێحانلی.
واتر تانك و تۆپهاوێژه‌كان له بارهه‌ڵگره‌كان هێنرانه خواره‌وه، له ژێر چاودێریی ئه‌منیی توندوتۆڵ به‌ره‌و خاڵه‌كانی چاودێریی له ئیدلیب به‌ڕێكه‌وتن
ئاماژەی بەوەشکردوە، دواتر تانك و تۆپهاوێژه‌كان له بارهه‌ڵگره‌كان هێنرانه خواره‌وه، له ژێر چاودێریی ئه‌منیی توندوتۆڵ به‌ره‌و خاڵه‌كانی چاودێریی له ئیدلیب به‌ڕێكه‌وتن.
ئەوەش پاش ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەو ناوچەیە لەژێر هێرشی ئاسمانی هاوبەشی هێزەکانی سوریا و هێزی ئاسمانی روسیادایە، بەهۆیەوە هەزاران کەس رویان لەناوچە سنورییکانی نێوان سوریا و تورکیا کردوە.
سوپای سوریا بە هاوبەشی گروپە میلیشیاکان و هێزی ئاسمانی روسیا دەستیان بەسەر سەدان گوند و شار‌و شارۆچکەی ناوچەی باکوری رۆژئاوای سوریادا گرتوە
لەمانگی دیسەمبەری رابردوەوە، هێزەکانی سوپای سوریا بە هاوبەشی گروپە میلیشیاکان و هێزی ئاسمانی روسیا دەستیان بەسەر سەدان گوند و شار‌و شارۆچکەی ناوچەی باکوری رۆژئاوای سوریادا گرتوە.
سوپای تورکیا 12 پێگەی چاودێریکردنی لەم ناوچەیەدا لە ئیدلیب هەیە و لەماوەی رابردوشدا 8 سەربازیان بەهۆی بۆمبارانی سوپای سوریاوە کوژران، لەئێستاشدا حکومەتی ئەنقەرە هەڕەشەی هەر نزیکبونەوەیەک لە سوپای سوریا دەکات.
خەندان
