روسیا: هەفتەی داهاتو بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت دەدەین
روسیا پێویستی بەچەند رۆژێکی تر هەیە بۆ بڕیاردان لەبارەی پێشنیاری کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت و پێدەچێت هەفتەی داهاتو وەڵامبدەینەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەلێکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، روسیا پێویستی بەچەند رۆژێکی تر هەیە بۆ بڕیاردان لەبارەی پێشنیاری کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت و پێدەچێت هەفتەی داهاتو وەڵامبدەینەوە.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی ئەم بڕیارەی روسیاوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی لەسەدا یەک دابەزی
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بەهۆی ئەم بڕیارەی روسیاوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی لەسەدا یەک دابەزی.
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) بەهۆی کەمبونەوەی نرخی نەوت بەکاریگەری نەخۆشی کۆرۆنا و رێگرتن لەدابەزینی زیاتری نرخی نەوت پێشنیاری کەمکردنەوەی هەناردەکردنی 600 هەزار بەرمیل نەوتی کردوە.
خەندان
