ژمارەی قوربانییانی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئیستەنبوڵ گەیشتە 182 کەس
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایدەگەیەنێت، کە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئیستەنبوڵ، گەیشتە 182 کەس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-2-2020، فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکشەن لەئیستەنبوڵ، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و 179ـی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە فڕۆکەیەکی تورکی، کە لە گەشتێکی ناوخۆییدا بوو لە ئیزمیر بۆ ئیستەنبوڵ، بەهۆی خێرایی لە نیشتنەوە، تێکشکا و بووە سێ پارچە.
باسنيوز
