کۆنگرێس تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ رەت دەکاتەوە
کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ تۆمەتبارکردنی سەرۆکی وڵاتەکەی، رەت دەکاتەوە.
نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 5-2-2020 بە کاتی واشنتن (بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بە کاتی هەولێر)، کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات، ساز کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە دەنگی 52 ئەندامی کۆنگریس بەرامبەر 48 ئەندام، دۆناڵد ترەمپ بەبێ تاوان ناسێندرا و تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی لەسەر هەڵگیرا.
بەو بڕیارەی کۆنگرێس، هیچ مەترسییەکی لەسەر کار لادان لەسەر دۆنالد ترەمپ نامێنێ، کە پارتی دیموکراتی ئەمریکا هەوڵی لەسەر کار لادانی دەدا.
باسنيوز
