ئەمریکا کڵاوەی مووشەکیی نوێ دەخاتە خزمەت سوپای وڵاتەکەیەوە

ئەمریکا کڵاوەی مووشەکیی نوێ دەخاتە خزمەت سوپای وڵاتەکەیەوە
ئەمریکا کڵاوەی مووشەکیی نوێ لەژێر دەریادا جێگیردەکات. پێنتاگۆن وەک چەکێکی کاریگەر بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی رووسیا ناوی دەبات.

جۆن روود، یاریدەدەری وەزیری بەگریی ئەمریکا رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا كڵاوەیەکی نوێی مووشەکیی جۆری "W76-2"ی ژێر دەریایی جێگیرکردووە و ئێستا ئەو کڵاوە مووشەکییە چالاکە.

ئەو مووشەکەی ئەمریکا درێژەپێدەری کڵاوەی مووشەکیی جۆری "W76"ـە، بەڵام زیاتر پەرەی پێدراوە و گۆڕانکاریی تێداکراوە.

چەند بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا پەرەپێدانی ئەو مووشەکە و جێگیرکردنی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە وەک مەترسییەک بۆ زیادبوونی پێشبڕکێی چەک لەنێوان مۆسکۆ و واشنتندا دەبینن.

ئەو كڵاوە مووشەکییە یەکەمجار لە شوباتی ساڵی رابردوو دروستکراوە و لەم دواییەدا خراوەتە خزمەت سوپای ئەمریکا. هاوکات ئەو کڵاوەیە یەکەمین کڵاوەی مووشەکیی ئەمریکایە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پەرەی پێدرابێت و خرابێتە خزمەتی سووپاوە.
Top