فڕۆكه‌یه‌ك له ئیسته‌نبووڵ له‌رێڕه‌وی خۆی ده‌ردەچێت
ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه‌یەکی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی پێگاسووس، كه له ئیزمیره‌وه هاتبوو له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن له ئیسته‌نبووڵ له رێڕه‌وی خۆی ده‌رچوو؛ دواتر خۆی له به‌ربه‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كه‌دا و بووه سێ پارچه.
جاهید توران، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا رایگه‌یاند، 177 سه‌رنشین لهفڕۆكهکەکەدا بوون. له‌نێو سه‌رنشینه‌كاندا بریندار هه‌ن و 31 ئه‌مبوڵانس له شوێنی رووداوهكهدان بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان، كه‌سیش گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن له ئیسته‌نبووڵ بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دا.
