42 سەرباز و پۆلیسی کوێتی تووشی ئایدز دەبن

42 سەرباز و پۆلیسی کوێتی تووشی ئایدز دەبن
رۆژنامەیەکی کوێتی بڵاوی کردووەتەوە، کە 42 سەرباز و پۆلیسی وڵاتەکەی تووشی نەخۆشیی ئایدز بوون.

رۆژنامەی (قەبەس)ی کوێتی لە زاری سەرچاوەکانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لەکاتی مەشقە سەربازییەکان، تێبینیی ئەوە کراوە، ژمارەیەک سەربازی کوێتی دەکەونە سەر زەوی و پلەی گەرمیی لەشیان بەرز دەبێتەوە.

دوای پشکنینی پزیشکی، دەرکەوتووە حەوت سەربازی پاسەوانی نیشتمانی، 21 سەربازی سوپا و 14 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ تووشی ئایدز بوون.

سوپای کوێت بڕیاری داوە بەشێوەی نۆرە، پشکنین بۆ هەموو سرباز و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بکرێت و هەر کەسێ تووشی ئەو نەخۆشییە بووبێ، خانەنشینی دەکات.

ئایدز نەخۆشییەکی ترسناکە و دەبێتە هۆی نەمانی سیستەمی بەرگریی لەش.










باسنيوز

Top