پۆمپیۆ: پشتگیری لە تورکیا دەکەین و ئیدانەی بۆردومانەکانی ئیدلیب دەکەین
مایک پۆمپۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "واشنتن ئیدانەی ئەو هێرشە بەردەوام و بێ پاساوانەی سوپای سوریا دەکات، کە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا ئەنجامیدەدات".
ئەمرییکا پشتگیری تورکیا دەکات، کە ئەندامێکی ناتۆیە، لەو هێرشانەی کە کە سوپای سوریا بۆ سەر خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لەو پارێزگایە ئەنجامیداون
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمرییکا پشتگیری تورکیا دەکات، کە ئەندامێکی هاوەپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە، لەو هێرشانەی کە کە سوپای سوریا بۆ سەر خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لەو پارێزگایە ئەنجامیداون.
سێی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لەئەنجامی بۆردومانێکی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانیان لە ئیدلب هەشت سەربازی تورکیا کوژراون.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری تەواوی ئەمریکای بۆ ئەو کارە بەرگرییانەی تورکیا دوپاتکردەوە، کە لەوەڵامی ئەو هێرشەدا تورکیا بۆ سەر پێگە سەربازییەکنی سوپای سوریا ئەنجامیداوە.
تیمێكی هێزە تایبەتەكانمان ناردوەتە سنورەكانی سوریا و تا ئێستاش 54 ناوچەی پارێزگای ئیدلیبمان بەئامانجگرتوە
لە پاش بۆردومانی خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لە ئیدلیب خڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، "تیمێكی هێزە تایبەتەكانمان ناردوەتە سنورەكانی سوریا و تا ئێستاش 54 ناوچەی پارێزگای ئیدلیبمان بەئامانجگرتوە، هاوكات 76 سەربازی سوریاش لەلایەن هێزەكانمانەوە كوژراون".
لە 25ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا هێزهكانی حكومهتی ئهسهد كه لهلایهن روسیاوه پاڵپشتی دهكرێت، هێرشه زهمینی و ئاسمانییهكانی بۆ سهر پارێزگای ئیدلیب له باكوری سوریا چڕكردوهتهوه كه توركیا 12 خاڵی چاودێری لهو پارێزگایه ههیه، بههۆی بۆردومانهكانهوه، ههزاران هاوڵاتی ئهو پارێزگایه ناچاربون ماڵهكانیان چۆڵبكهن و بهرهو سنورهكانی توركیا ههڵبێن.
خەندان-
