ترەمپ: داعش كۆتایی ھاتووە
لە گوتاری ساڵانەیدا لەبەردەم کۆنگرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند "زیاتر لە 20 هەزار میل چوارگۆشە لە عێراق و سووریا لە بندەستی رێکخراوی داعشدا بوو، بەڵام ئێستا 100% کۆتایی هاتووە و ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێکخراوەکەشمان کوشتووە".
لەبارەی ئێرانیشەوە گوتی، بینیمان خەڵکی ئەو وڵاتە لەدژی دەستەڵاتدارانی ستەمکار راپەڕین، هەروەها گوتی "پێویستە تاران واز لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بێنێت. ھەروەھا رێز لە خواستی ھاووڵاتیانی بگرێت".
لە گوتارەكەیدا ترەمپ، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەمەریكا پلانێكی تۆكمەی بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی داڕشتبوو"
لە گوتارەکەیدا سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئەفغانستان و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان کرد و روونیکردەوە "کاتێک ئاشتی هاتەکایەوە، هێزەکانمان دەگەڕێنینەوە بۆ وڵات".
دەربارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین دۆناڵد ترەمپ گوتی "پەیوەندیمان لەگەڵ چین زۆر باشە".
K24
