لیبییەکان لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی رێک دەکەون
غەسان سەلامە، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا بە رۆژنامەنووساانی راگەیاندووە، لە یەکەم دانیشتندا لە جنێف، لایەنە لیبییەکان رێککەوتوون بۆ گۆڕینی راگرتنی شەڕ بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.
غەسان سەلامە هەروەها رایگەیاندووە، ”لە رۆژانی کەمی داهاتوودا لایەنە لیبییەکان جارێکی دیکە لە جنێڤ کۆ دەبنەوە و رێککەوتنی کۆتایی واژۆ دەکەن.
تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات و لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەڕێوە دەبرێت، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوە و لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.
باسنيوز
