فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودس لە سووریا دەکوژرێت
پاشاپوور لەنێو سوپای پاسداران ناوی ئەسغەر زاکر بوو، خەڵکی شاری رەی ـیە کە دەکەوێتە نزیک تاران.
دوای ناڕەزایەتییەکان لە سووریا، یەکێک بوو لەو کەسانەی یەکەمجار کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس چووەتە ئەو وڵاتە و لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران بووە لەوێ.
بەپێی زانیارییەکان ئەسغەر پاشاپوور رۆژی یەکشەممە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد لە حەلەب کوژراوە.
سوپای سووریا بە هاوکاری رووسیا ئۆپەراسیۆنی ئیدلب جێبەجێدەکات و ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی پارێزگای ئیدلبە. هەر بەهۆی هەمان ئۆپەراسیۆنەوە پێنج سەربازی تورکیا و سێ کارمەندی کەرتی سەربازی کوژراون.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی وڵاتەکەی لە ئیدلب کوژراون گەیشتووەتە پێنج سەرباز و کەسێکی مەدەنی کە لەگەڵ سوپای تورکیا بووە، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا لە ئۆکراینا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە هەشت کەس کە پێنج یان سەرباز و سێ کەسی دیکەیان کارمەندی کەرتی سەربازیین.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە بەئامانجکردنی 54 بنکەی سەربازیی هێزەکانی رژێمی سووریا لە ئیدلب 76 سەربازی رژێمەکە کوژراون.
