ئێران: رێککەوتننامەی سەدە پێشنیازێکی سەپێنراوە بۆ فرۆشتنی خاکی فەڵەستین

ئێران: رێککەوتننامەی سەدە پێشنیازێکی سەپێنراوە بۆ فرۆشتنی خاکی فەڵەستین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ دەرچونی فەڵەستین لەو رێگە داخراوەی لە بەدرێژایی 70 ساڵی رابردو تێیکەوتوە، گەڕانەوەیە بۆ رای گشتی بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی ئەو وڵاتە، دەشڵێت، "رێککەوتننامەی سەدە پێشنیازێکی سەپێنراوە بۆ فرۆشتنی خاکی فەڵەستین".

28ی مانگی رابردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

تاکە چارەسەر بۆ دەرچونی فەڵەستین لەو رێگە داخراوەی کە بەدرێژایی 70 ساڵی رابردو ئەو وڵاتەی تێکەوتوە، گەڕانەوەیە بۆ رای گشتی


عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تاکە چارەسەر بۆ دەرچونی فەڵەستین لەو رێگە داخراوەی کە بەدرێژایی 70 ساڵی رابردو ئەو وڵاتەی تێکەوتوە، گەڕانەوەیە بۆ رای گشتی بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی ئەو وڵاتە".

رێککەوتننامەی سەدە پێشنیازێکی سەپێنراوە بۆ فرۆشتنی خاکی فەڵەستین


موسەوی باسی لەوەشکرد، "رێککەوتننامەی سەدە" پێشنیازێکی سەپێنراوە بۆ فرۆشتنی خاکی فەڵەستین.

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی بەشنەکراوی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت


بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

دوێنێ یەکشەممە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و مه‌ولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس له‌دواین پێشهاته‌كانی جیهانی ئیسلامی كرا، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و "رێكکەوتننامەی سه‌دده‌".

ئەوەش خراوەتەڕو، زه‌ریف و چاوشئۆغڵو جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی ناڕه‌زایه‌تی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، هاوكات پشتیوانیشان بۆ فه‌ڵه‌ستین دوپاتكرده‌وه‌.




خەندان-
Top