ئەوروپا بە بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا ئاسانکاریی بۆ گەشتیاران دەکات

ئەوروپا بە بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا ئاسانکاریی بۆ گەشتیاران دەکات
یەکێتیی ئەوروپا بە بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزای وڵاتانی یەکێتییەکە (شینگن)، ئاسانکاریی بۆ گەشتیارانی بیانی دەکات.

لەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2020ـوەوە، نرخی ڤیزایشینگ لە 60 یۆرۆ (66 دۆلار)ـەوە دەبێتە 80 یۆرۆ ( 88 دۆلار).

یەکێتیی ئەوروپا بۆ سنووردانان بۆ کۆچی نایاسایی، ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزای شینگن بە خەڵکی وڵاتانی جیهان دەکات و لەبەرامبەر ئەو ئاسانکارییە، نرخی ڤیزاکە 20 یۆرۆ زیاد کراوە.

یەکێک لە ئاسانکارییەکان، هەموو کەسێک دەتوانێ لەڕێگای ئینتەرنێتەوە داوای ڤیزا بکات و دوای شەش مانگ، وەڵامەکەی وەردەگرێتەوە.









باسنيوز

Top