ئێران مانگێکی دەستکرد بۆ چاودێری هەڵدەداتە بۆشایی ئاسمان

 ئێران مانگێکی دەستکرد بۆ چاودێری هەڵدەداتە بۆشایی ئاسمان


ئێران مانگێکی دەستکرد بۆ پرۆسەی چاودێریکردن، هەڵدەداتە بۆشایی ئاسمان.

مورتەزا بەراری، سەرۆکی ئاژانسی گەردونناسیی ئێرانی رایگەیاندووە، مانگە دەستکردەکە ”لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا“ دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان.

مانگە دەستکردەکە ناوی (زفر)ـە، کە کێشی 113 کیلۆگرامە، رۆژانە 15 جار بە دەوری گۆی زەویدا دەسوڕێتەوە و ماوەی سێ ساڵە 80 زانای ئێرانی، دەستیان بە دروستکردنی کردووە.

مورتەزا بەراری رایگەیاندووە، ئەرکی سەرەکیی ئەو مانگە دەستکردە چاودێریی زەوییە و دیمەنەکان دەگوازێتەوە.









باسنیوز
Top