ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 305 کەس
بەپێی خشتەی نوێی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشتووان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 14 هەزار و 386 کەس.
هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 170 کەسی دیکە لە وڵاتانی یابان، تایلەند، سەنگافورە، کۆریای باشوور، هۆنگ کۆنگ، ئوسترالیا، تایوان، ئەڵمانیا، ماکاو، مالیزیا، ئەمریکا، ڤێتنام، فەرەنسا، ئیمارات، کەنەدا، هیندستان، ئیتاڵیا، فلیپین، رووسیا، بەریتانیا، کەمبۆدیا، فینلاند، نیپاڵ، ئیسپانیا، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
تا ئێستا 305 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤیرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە 304 کەسیان لە چین بوون و کەسێکیش لە فلیپین بووە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنیوز
