ڕوونکردنەوە لەبارەی تووشبوونی سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت

ڕوونکردنەوە لەبارەی تووشبوونی سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت
یەکێک لە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ڕوونکردنەوەی فەرمی لەبارەی تووشبوونی سەرۆک وەزیرانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای چین دەدات.

پاش ئەوەی دەنگۆیەک بڵاو بووەوە کە برایوت چان ئۆوشا، سەرۆک وەزیرانی تایلەند تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەنۆتین شارنفیراکول، وەزیری تەندروستیی تایلاند بە فەرمی دەنگۆکەی ڕەت کردەوە.

پێشتر سەرۆکوەزیرانی تایلاند ل تویتێکدا نووسیبووی ”ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٠ لەسەر داوای پزیشک، مۆڵەتم کرد، چونکە سەرمام ببوو“.

دواتریش نارۆمۆن بینیۆسینوات، گوتەبێژ بە ناوی حکوومەتی تایلەند ڕای گەیاندبوو کە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیران هەندێک لە کارەکانی هەڵوەشاندەوە، چونکە بەهۆی سەرماوە نەخۆش کەوتبوو.

ئەم دەنگۆیە دوای ئەوە بڵاو بووەوە کە ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆک وەزیرانی تایلاند بە مەبەستی بەدواداچوونی کارەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانی فڕۆکەخانەی سەرەکیی بانکۆکی کرد و وەک بینرا، دەمامکی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە بەستبوو. بەم هۆیەشەوە وابڵاوکرایەوە کە گوایە لەم سەردانەدا تووشی ڤایرۆسەکە بووە.











باسنيوز

Top