ناوەندێکی تایبەتمەند: زانیاری تایبەتی هەزاران هاوڵاتی عێراق بڵاوکراوەتەوە
سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەستەی شەهیدانی عێراق کە دامەزراوەیەکی حکومییە ناوی سەرجەم داواکارانی کەسوکاری شەهیدانی لەسەر ماڵپەڕەکەی دزەی پێکراوە کە ژمارەیان 16 هەزار و 800 کەسن".
ئەوەش هاتوە، "سەنتەرەکەمان رۆژی 26ی کانونی دوەم بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر چاودێری ئەو هەڵەیەی کرد، دواتر پڕۆژەکە چارەسەرکرا و هەڵەکەش لادرا".
ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە پێکهاتون لە ناوی چواری، شوێنی دانیشتن، ژمارەی تەلەفۆ و ناوی کەسە نزیکەکانی
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە پێکهاتوە "لە زانیاری تایبەتی کەسەکان وەکو ناوی چواری، شوێنی دانیشتن، ژمارەی تەلەفۆن ، کەسە نزیکەکانی، هۆزەکەی و راپۆرتی تەندروستی کە لایەنی دەرونی و عەقڵی روندەکاتەوە".
لەبارەی کاریگەری ئەو زانیاریانەش ئەوەخراوەتەڕو، زانیارییەکان مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت لەلایەن گروپەکانی رفاندن و ئەو کەس و لایەنانەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە خەڵکی بێزار دەکەن بەکاربهێندرێت.
خەندان
