مردن به كۆرۆنا ئاستی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند
لێژنه‌ی ته‌ندرووستی نیشتمانی چینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، رۆژی هه‌ینی 31/1/2020، زۆرترین ژماره‌ی مردن تۆماركراوه، كه 46 كه‌س بوونه، به‌مه‌ش كۆی گشتی مردووان به نه‌خۆشییه‌كه تائێستا گه‌یشتووه‌ته 259 كه‌س.
تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا تا دێت زیاتر ده‌بێت، به جۆرێك ته‌نها رۆژی هه‌ینی 2102 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 11791 كه‌س.
تا ئێستا شه‌قامه‌كانی شاری ووهان و به‌شێكی زۆر له شاره گه‌وره‌كانی چین به داخراوی ماونه‌ته‌وه.
به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش، كه تا ئێستا له 22 وڵات تۆماركراوه، رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی باری له ناكاوی راگه‌یاندووه.
K24
