ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە چین گەیشتە 170 كەس
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كە ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی تووشبوون بە كۆڕۆنا لە چین گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ١٧٠ كەس، هەروەها بە هەزارانیش لە نەخۆشخانەن و گومانیان لێ دەكرێت تووشی ئەو ڤایرۆسە بووبێتنەوە.
ماڵپەڕی تۆڕی میدیایی(BBC) بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر بێت و هەر کەسێک خۆی بكوتێت لە نەخۆشخانە، ڤایرۆسەكە كاریگەریی بەسەریەوە نابێت، بەڵام هەندێك كەس بە توندی ڤایرۆسەكەیان تووش بووە، بۆیە ئەوان چارەسەریان ئەستەم دەبێت.
هەر هەمان ماڵپەڕ ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسەكە لە چینەوە بۆ ١٦ وڵاتیتر گواستراوەتەوە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا، بە فەرمی هەموو هاتن و چوون و گەشتێک بۆ چین قەدەغە دەكەن تا ئەوكاتەی ڤایرۆسەكە لەناو دەچێت.
باسنيوز
