ئه‌ردۆغان: جم‌وجووڵێك له ئیدلبه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانمان هەیە
ئەمڕۆ سێشەممە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا کە لە ژمارەیەک سەرباز و 10 تانک و چەکی قورس پێکهاتبوو، گەیشتنە پارێزگای هاتای لە تورکیا.
کاراوانە سەربازییەکە دوای ئەوەی لە رێوشوێنێکی ئەمنیی توونددا گەیشتە هاتای، بەرەو شارۆچکەی رەیحانلی بەڕێکەوت و بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی هێزەکانیان لەسەر سنووری سووریا کە لە یەکە سەربازییەکانی سنوور جێگیردەکرێن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ماكی ساڵ، سهرۆکكۆماری سه‌نیگال دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریی سەنیگال کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌ڤانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبه‌وه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "جموجۆڵێك له ئیدلبه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانمان جێی باسه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا رێكارمان گرتووه‌ته به‌ر".
هەروەها سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دۆخی لیبیا و پێکدادانی نێوان هێزەکانی خەلیفە حەفتەر و هێزەکانی سەراجەوە رایگه‌یاند، "حه‌فته‌ر خه‌می چاره‌سه‌ركردنی كاره‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی. ڤاگنه‌ری له‌پشته، ئه‌وه ئاشكرایه كه كێی له‌پشته. ئێستا ئه‌و نه له لیبیا و نه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هیچ ناسنامه و كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رمیی هەیە".
ڤاگنەر گرووپی چەکداری مووچەخۆرن و کار بۆ دەوڵەتی رووسیا دەکەن. چوونی ئەو هێزانە بۆ لیبیا تورکیای نیگەران کردووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە گرووپەکانی ڤاگنەر زۆر پێش چوونی سەربازی تورکیا لە لیبیادان و پشتیوانیی خەلیفە حەفتەر دەکەن.
