بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی "رێککەوتننامەی سەدە" فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام
جه‌خت له‌سه‌ر رێكکه‌وتن و پشتیوانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود عه‌باس ده‌كه‌ینه‌وه
جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری فه‌تح-ی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "جه‌خت له‌سه‌ر رێكکه‌وتن و پشتیوانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود عه‌باس ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌مومان پشتیوانی یه‌كده‌بین".
داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر داواكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كڕیزی بپارێزن و هه‌موان بچنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن به‌مه‌به‌ستی ره‌تكردنه‌وی "رێککەوتننامەی سەدە" كه ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین رایدەگەیەنێت.
ترەمپ، نەخشەرێگایەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاشکراکردوە، بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی ئەو نەخشە رێگەیەوە بکرێت
دۆناڵد ترەمپ، نەخشەرێگایەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاشکراکردوە، بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی ئەو نەخشە رێگەیەوە بکرێت، کە بە "رێککەوتنی سەدە" ناسراوە.
وابڕیارە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وردەکارییەکانی ئەو دەستپێشخەریە بڵاوبکاتەوە، کە تێدا ئاماژە بۆ کۆمەڵێک کشانەوەی لایەنەکان لە داواکارییەکانیان دەکرێت.
دوێنێش ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس-ی فەڵەستینی لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رێگە نادەین نەخشەی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ کە ناسراوە بە رێککەوتننامەی سەدە تێپەڕببێت، ئەو نەخشەیە فەڵەستینییەکان دەگەیەنێتە قۆناغێکی نوێ لە شۆڕشەکانیان".
خەندان
